ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە، بەهۆی بەردەوامی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر مەكسیك و كەنەدا كە گەورەترین دوو وڵاتی هەناردەكردنی نەوتی خاون بۆ ئەمەریكا.
ئەمڕۆ هەینی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 38 سەنتی هاتە سەر، ئێستا هەر بەرمیلێك نرخەكەی 77.25 دۆلاری ئەمەریكییە.
بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك 49 سەنتی هاتە سەر و ئێستا بە 73.22 دۆلارە.
شارەزایانی بواری بازاڕی نەوت پێیانوایە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ مانگەكانی داهاتوو زیاتریش بەرزببێتەوە و بگاتە رێژەی بەرزبوونەوەی 2%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.