Erbil 2°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 03:55

نیچیرڤان بارزانی: بە رووداوی تێكشكاندنی فڕۆكەكەی واشنتن خەمبار بووم

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رووداوەكەی ئەمڕۆی پێكدادانی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر و هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە واشنتن رایگەیاند كە "بە رووداوەكە خەمبار بوو".

ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر و هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە نزیك فڕۆكەخانەی رۆناڵد ریگن لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا پێكیان دادا و بەهۆیەوە 67 سەرنشین لەنێو هەردوو فڕۆكەكە گیانیان لەدەست دا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "لە ناخەوە بە تێكشكاندنی تراژیدی فڕۆكەكەكەی واشنتن خەمبار بووم".

راشیگەیاند "لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ماڵبات و خۆشەویستانی ئەو كەسانە دەكەم كە بەهۆی ئەم رووداوە ناخهەژێنە زیانیان بەركەوتووە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.