وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: پێویستە لە قۆناغی ڕاگوزردا لە سووریا، چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەت بێت لە پێناو پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئەو ھەنگاوانەی کە لە قۆناغی ڕاگوزەردا لە سووریا، بە ئامانجی بەھێزکردنی تەوافوقی نیشتمانیی لە سووریا نراون، ڕێگا خۆشکەر دەبن بۆ پتەوکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری، ھەروەھا بنیاتنانی دەوڵەتێکی دامەزاروەیی کە لە ڕووی یاساوە خاوەن سەروەر بێت.
دوێنێ چوارشەممە، بە بڕیاری بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا، ئەحمەد شەرع لە قۆناغی راگوزەردا، کرا بە سەرکۆماری ئەو وڵاتە.
ھەروەھا بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا پەرلەمان، حیزبی بەعس و سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ھەڵوەشاندەوە و کارکردنی بە دەستووری ساڵی 2012ی راگرت.
ھەر دوێنێ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا بڕیارێکی لەبارەی چارەنووسی گرووپە چەکدارەکان دا و ڕایگەیاند کە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان ھەڵدەوشێندرێنەوە و دەخرینە سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، خۆشحاڵن بە ھەنگاوەکانی قۆناغی ڕاگوزەر کە بە ئامانجی بەھێزکردنی تەوافوقی نیشتمانیی لە سووریا نراون.
ڕاشیگەیاندووە: ئەو ھەنگاوانەی کە لە قۆناغی ڕاگوزەردا لە سووریا، بە ئامانجی بەھێزکردنی تەوافوقی نیشتمانیی لە سووریا نراون، ڕێگا خۆشکەر دەبن بۆ پتەوکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری، ھەروەھا بنیاتنانی دەوڵەتێکی دامەزاروەیی کە لە ڕووی یاساوە خاوەن سەروەری بێت.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە لە قۆناغی ڕاگوزردا لە سووریا، چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەت بێت لە پێناو پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکە.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سووریا لە سەرجەم بوارەکاندا دووپات کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: ئامادەین لەو ھەوڵانە بەشداربین لە سەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لەپێناو خۆشگوزەرانی گەلی سووریا، خراونەتەگەڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.