سەرۆکایەتيی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، وەک یەکێک لە دەزگه گرنگ و سەرەکییەکانی وەزارەتی داد، ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە، لەم ماوەیەدا هەزار و 74 سکاڵای لەبارەی مافی گشتی و بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی گشتی و لابردنی زێدەڕۆییەکان بەرزکردووهتەوە و سێ هەزار و 907 نووسراوی بەدواداچوونی ئاراستەی دامودەزگه پەیوەندیدارەکان کردووە. هەروەها ئەندامانی داواکاری گشتی دوو هەزار و 31 جار بەشداری لیژنەکانی لێکۆلینەوە و بەرزەفتکردنییان کردووە.
هاوکات هەر یەک لە دەستەكانى تاوانەکان، تاوانی نەوجەوانان و تانەلێدان لە بەرژهوەنديی یاسا و دەستەی ڕاوێژکاری لە سەرۆکایەتيی داواکاری گشتی لە ماوەی ساڵێکدا؛ لە کۆی ههزار و 275 دۆسیەی تاوانەکان، کە لە دادگهکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانە کراون، زياتر له هەزار دۆسیەی تاوان یەکلايى کراونەتەوە، واتە ڕێژەی خێرا ڕاپەراندنی کارەکان زيتر له 80% بووە. هەروەها ئەندامانی داواکاری گشتی لە دادگهی تاوان, دادگای نەوجەوانان، کەتن، تێهەڵچوونەوە و گومرگ ڕۆژانە وردبینییان لە پەڕاوی دۆسیەکان کردووە و ڕاپۆرتییان لە بارەیانهوه داوە، له حاڵهتى پێویستيش تانهيان لە بڕیارەکان داوە.
ئەندامانی داواکاری گشتی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆسیەکانی لێکۆڵینەوە و چۆنیيەتی بەڕێوەچوونی ڕێکارەکان بەگوێرەی یاسا و بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکان، لە ماوەی ساڵێکدا هەزار و 211 جار سەردانی بنکەی پۆلیس، ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ئاسایش و بنکەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژيی خێزانی کردووە و سەرپێچییەکان تۆمارکراون و بەدواداچوونیان بۆ کراوە.
هەر لەو ماوه دیاریکراوهدا ئەندامانی داواکاری گشتی ڕۆژانە سەردانی گرتووخانەکانیان کردووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی لە هەر چوار پارێزگهکەی هەرێمی کوردستان، بە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرینەوە بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی ڕاگیراوان و حکومدراوان و گوێگرتن لە داواکاری و ئاگهداربوون لە کەموکوڕییەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.