سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی جەنگی (F-35)ی سەربە ھێزەکانیان لە ویلایەتی ئالاسکا، تێکشکاوە.
فەرماندەیەکی بنکەی ئاسمانیی ئیلسۆن لە ئالاسکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕووداوەکە لەسەر ڕێرەوی فڕینی بنکە ئاسمانییەکە، روویداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی ڕووداوەکە، فڕۆکەوانی فڕۆکەکە لە ڕووداوەکە ڕزگاری بووە، بەڵام بۆ ئەنجامدانی پشکنین گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
باسی لەوەش کردووە کە لێکۆڵێنەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستی پێ کراوە.
لەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەوە بەرچاو دەکەوێت کە فڕۆکەیەکی جەنگی (F-35)ی سەربە سوپای ئەمریکا لە ئاسمانی ویلایەتی ئالاسکا، دەکەوێتە خوارەوە و دواتر دەتەقێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.