Erbil -0°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 07:58

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك.. بۆ یەكەمجار بەهای دۆلار بەمشێوە دابەزێت

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەك دابەزی كە چەندین مانگە دابەزینی بەمشێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

ئەم ئێوارەیە لە بۆڕسەی شاری بەغدا بەهای 100 دۆلار بۆ 149 هەزار دینار و 750 دینار دابەزی، بەڵام لە نووسنگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەهاكەی تا ئێستا لەنێوان 150 بۆ 151 هەزار دینار ماوەتەوە.

لە شاری هەولێریش ئەم ئێوارەیە بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بۆ كڕین بەهای 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 900 دینار، بۆ فرۆشتنیش بەهاكەی 150 هەزار دنیار بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.