دوای ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا رایگەیاند کە سەرچاوەی کۆڤید-19 پەیوەندی بە توێژینەوە هەیە و لەلایەن ئاژەڵەوە نەگوازراوەتەوە، حكوومەتی چین بەفەرمی ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە کە گوایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکەوە دزەی كردبێت.
ماو نینگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگهیاند كه تیمی هاوبەشی پسپۆڕانی چین و رێکخراوی تەندروستی جیهانی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەنجامی لێكۆلینهوهی تاقیگهیی لهسهر بنهمای بهدواداچوونهكانی مهیدانی له تاقیگهكانی پهیوهندیدار له وهان دووره لهو تۆمهته.
پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەنجامەکان "لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی زانستییەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان دانی پێدانراوە".
هەر لەمبارەیەوە دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) ئاماژەی بەوە دا كە ئەو تیۆرییەی ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی چینییەوە دزەکراوە "ئەگەری زۆرتر" هەیە لەوەی لە رێگەی ئاژەڵەوە بگوازرێتەوە.
گوتەبێژی سی ئای ئەی هەروەها گوتبووی "سی ئای ئەی بە متمانەیەکی کەمەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات کە سەرچاوەی پەتای کۆڤید-19 پەیوەندی بە توێژینەوە هەیە نەک رووداوێکی سروشتیی".
دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا پێشتر نەیگوتبوو کە ئایا پەتاکە لە ئەنجامی رووداوێکی تاقیگەیی بووە یان نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە گواستراوەتەوە.
ئهمرۆ لهكاردانهوهیهكدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی "پێویستە ئەمریکا واز لە سیاسەتکردن و قۆستنەوەی بابەتی لێکۆڵینەوەکە وەک سەرچاوەی پەتاکە بهێنێت و کەسانی تر لەکەدار و تۆمەتبار بکات."
ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت بەرپرسانی ئەمەریکا بە زووترین کات وەڵامی نیگەرانیە رەواکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدەنەوە و زانیاری لەسەر یەکەم حاڵەتەکانیان لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوبەش بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.