Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 05:15

بەبڕیاری سەرۆكی حكوومەت 500 كەس لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى تەواوبوونى ڕێکارەکانى دامەزراندنى 500 کەسی بە شێوەى گرێبەست، بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگه‌ى هەڵەبجە ڕادەگەیه‌نێت، ئەمەش بە بڕیاری مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووە لەپێناو دابینکردنى میلاکى پێویست بۆ دامودەزگه‌کانى سنوورى پارێزگه‌ى هەڵەبجە بە مەبەستى باشتر ڕاییکردنى کاروبارى هاووڵاتیيان.

وێنەیەک لە فەرمانى ڕەزامەنديى سەرۆکایەتيى ئەنجوومەنى وەزیران، تایبەت بە دامەزراندنى ناوبراوان بۆ کارى پێویست ئاراستەى ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى کراوە و لە ئێستادا زانیاريى پەیوەست بە شوێنى دەوامى فەرمى ناوبراوان لەلایەن ئەنجوومەنى راژەى گشتى بە فەرمى ڕەوانەى پارێزگاى هەڵەبجە دەکرێت بەمەبەستى جێبەجێکردنى ڕێکارە کارگێڕییەکانى پەیوەندیدار بە دامەزراندنیان بە پێى ڕێنمایيى ژمارە (10) ساڵى 2019.

شایانى ئاماژەیە 48 کەس لە کۆى ئه‌و 500 فەرمانبەره‌ کەسوکارى پلەیەکى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانن و لە سیستەمى خاڵبەنديى گشتى، خاڵى تایبەتیان بۆ دیارى کرابوو، وێڕاى ئەوەى ڕەچاوى (یاساى ماف و ئیمتیازاتى کەمئەندام و خاوەنپێداویستيى تایبەت) ژمارە (22)ى ساڵى (2011)ش کراوە، بە تەرخانکردنى ڕێژەى 5% لە تێکڕاى وەزیفەکان بۆ توێژى ئاماژەپێدراو بە شێوازێک 25 کەس لە کۆى 500 دەرچوو خاوەن پێداویستيى تایبەتن و بە سیستەمى کۆتا دەرچوون.

هەروەها دەرچووان بەپێى پێداویستيى فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگه‌ى هەڵەبجە 45 جۆر وەزیفەى گشتى لەئەستۆ دەگرن، بە شێوازێک بڕوانامە و بوارى پسپۆڕییان لەگەڵ جۆرى کار و ناونیشانى وەزیفییان ده‌گونجێت و هیچ دەرچوویەک بە ئەرکێک هەڵناستێت لە بوارى پسپۆڕيى خۆى نەبێت بە پێى بڕوانامەکەى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.