Erbil 4°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:11

سەرۆك بارزانی: بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، لە سەرەتاوە ئێمە گوتوومانە كە ڤیتۆمان لەسەر كەس نییە

کوردستان TV
100%

 

كەناڵی شمس: بۆچی پێكهێنانی حكوومەت دواكەوتووە، مادام هەڵبژاردن ئەم ئەنجامەی بەدەست هێناوە، بۆچی پێكهێنانی حكوومەت دواكەوتووە؟

سەرۆك بارزانی: لایەنە براوەكان، لە سەرەتاوە ئێمە گوتوومانە كە ڤیتۆمان لەسەر كەس نییە، هەریەك دەتوانێت بەپێی شایستەی هەڵبژاردن بەشداریی لە حكوومەت بكات. ئەمە بنەمایەكە پێموایە كە وەدیهاتووە، ئەگینا بۆچی هەڵبژاردن دەكرێت؟ دەكرێ لەپێناو بەرژەوەندیی نیشتمانی نەرمی لە هەندێك پێگەی دیاریكراو بكرێ. ئێستا شاندێكی پارتی هەیە كە راسپێردراوە بۆ پەیوەندیكردن و دانوستاندن لەگەڵ هەموو لایەنەكان، دانوستان لەگەڵ هەموان كراوە. لە دوایین دیدارم لەگەڵ شاندەكە، هەنگاوێكی زۆر گەورەیان بڕیوە لەگەڵ شاندی یەكێتی، هیوا دەخوازین كە لە نزیكترین كاتی مومكیندا حكوومەت پێك بێت، بەڵام هەر لایەك هەوڵدەدات كە زۆرترین دەستكەوت بەدەست بهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.