Erbil 4°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:15

سه‌رۆك بارزانى: ئێمە بە عەقڵانی هەڵسوكەوت دەكەین

کوردستان TV
100%

كەناڵی الشمس: ئایا ئەمڕۆ كورد لە عێراق پاش ئەو پێشكەوتنە، ئایا بە شێوەیەكی جیاواز خەون دەبینن، ئایا لە لایەن كوردەكان خەونی جیابوونەوە گەڕاوەتەوە؟ پێشكەوتنەكان لەم رۆژانە لە بەرژەوەندیتانن.

سەرۆك بارزانی: ئێمە بە عەقڵانی هەڵسوكەوت دەكەین، بەبێ هەڵەشەیی و سوودوەرگرتن لە هەلێك كە نازاندرێت ئەنجامەكەی چۆن دەبێت. راستە پێشكەوتن هەیە، بەڵام بابەتی جیابوونەوە، ئەسڵەن بە وشەیەكی ئیستفزازی دەزانین، مافی چارەی خۆنووسین مافێكی شەرعییە و حەقێكی ئیلاهییە كە خوا داویەتی، گەلی كورد و میللەتی كوردیش ئەو مافەی هەیە، بەڵام كەی وادی دێ؟ دەبێ لە بارودۆخێك بە تێگەیشتن و ڕێككەوتن بێ لەگەڵ ئەو گەلانەی كە لەگەڵیاندا دەژین لە ناوچەكە. بەڵام ئەگەر نكۆڵی لەم مافەمان بكرێت، ئەمە زوڵمێكی گەورەیە و قەبووڵی ناكەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.