Erbil 4°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:11

سەرۆک بارزانی: مەزڵوم عەبدیم ئامۆژگاری كرد كه‌ پشوودرێژ بێت و كار بكات بۆ یه‌كهه‌ڵوێستى كورد له‌ سووریا

کوردستان TV
100%

له‌ دیدارێكدا، سه‌رۆك بارزانى لەگەڵ تۆڕی میدیایی کوردستان كه‌ناڵى (الشمس) ڕایگه‌یاند، خۆشحاڵ بووم چاوم به‌ مه‌زڵووم عه‌بدی كه‌وت و ئامۆژگاریم كرد كه‌ پشوودرێژ بێت و كار بكات بۆ یه‌كهه‌ڵوێستى كورد له‌ سووریا. 

هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ڕۆڵى گرنگ ببینێت، هه‌روه‌ها ڕۆژئاوا ده‌توانن سوود له‌ ئه‌زموونى هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن. 

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا گه‌ر كوردانى ڕۆژئاوا تووشى كێشه‌ هاتن، ئایا كاك مه‌سعود ئاماده‌یه‌ بۆ هاوكارى، وتى: نه‌ك هه‌ر كورد، هه‌ر مرۆڤێكى مه‌زڵووم پێویستى به‌هاوكاری ئێمه‌ بێت، ئێمه‌ ئاماده‌ین.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ فیدڕاڵییه‌ت ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ هه‌ر وڵاتێك كه‌ فره‌چه‌شن بێت، له‌وانه‌ش سووریا، به‌ڵكو پێموایه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌رى گونجاوه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ فیدڕاڵییه‌ت واتا دابه‌شبوونى ئه‌و وڵاته‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.