هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵوەشاوەی سەرکردایەتیی بەعس، کە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بە گرنگ و پڕ بایەخ دەزانین، ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف، چونکە ماوەیەکی زۆرە زوڵم لە کورد دەکرێت بەتایبەت لە بابەتی داگیرکرکردنی زەوی و زار.
جێگەی خۆیەتی سوپاسی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان و سەرجەم ئەو لایانەنە بکەین کە ڕۆڵیان هەبووە تێپەڕاندن و پەسندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە.
ئومێد دەخوازین، ئەم هەنگاوە، ببێتە هۆکاری چاککردنەوەی هەموو ئەو هەڵانەی دژی ئیرادە و مافی گەلەکەمان کراوە بە درێژایی مێژوو کراوە، پێویستە ئەم هەنگاوانە بەردەوامیان هەبێت، بۆ ئەوەی لە هیچ شوێنێک ماف لە خاوەن ماف زەوت نەکرێت.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
22ی کانوونی دووەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.