بەهۆی دەركەوتنی جۆرێكی ماسی دەگمەن لە كەناراوەكان كە بە ماسی (رۆژی قیامەت) ناسراوە، پێشبینی دەكرێت بەم نزیكانە كارەساتێكی گەورە لەسەر گۆی زەوی روو بدات.
ماسییەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بە زیندوویی لە یەكێك لە كەناراوەكانی وڵاتی مەكسیك لەلایەن دوو مەلەوان دۆزراوەتەوە.
ماسییەكە لە جۆرێكی دەگمەنە و ڕەنگێكی شین و سووری زیوی هەیە و قەبارەكەی نیو مەتر دەبێت، ئەم جۆرە ماسییە زیاتر لە قوڵایی دەریاكان دەژیت و بە دەگمەن لە كەناراوەكان نزیك دەبێتەوە.
دەركەوتن و نزیكبوونەوەی ئەم جۆرە ماسییە لە كەنارەكانی دەریا بەگوێرەی ئەفسانەكانی ژاپۆن نیشانەی روودانی كارەساتێكی گەورەی سروشتییە.
بەگوێرەی ئەفسانەكانی ژاپۆن هەر كاتێك ئەم جۆرە ماسییە لە كەنار دەریاكان بینرا، پێشبینی روودانی بوومەلەرزەی بەهێز یاخود تسۆنامی كاولكار دەكرێت.
پێشتر لە ئاداری ساڵی 2011 چەند دانەیەك لەم جۆرە ماسییە لە كەناراوەكانی ژاپۆن بینرابوون، دواتر بوومەلەرزە بەهێزەكەی ژاپۆن رووی دا كە هێزەكەی 9.0 پلەی رێختەر بوو و بەهۆیەوە زیاتر لە 15 هەزار كەس گیانیان لەدەست دا.
وێنە: ماسی رۆژی قیامەت كە لە مەكسیك دۆزراوەتەوە:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.