ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حوسەین بن عەبدوڵا شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە.
شازادەی جێنشینی ئوردن ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی کرد و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئوردن و شا عەبدوڵای کرد کە لە قۆناخە جیاکاندا پشتگیریی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.