Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 19:47

یانه‌ی بارسێلۆنا پاره‌ی به‌سه‌ر ده‌بارێت

100%

ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - كه‌مال یوسف

ڕۆژنامەی ئێل مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە یانەی بارسێلۆنا11 ملیۆن یۆرۆی بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە، ئەمە جگە لەوەی 2 ملیۆن یۆرۆی زیادە بۆ ئەوەی لە ڕیزی باشترین 16 تیپدایە کۆی گشتی پاداشتە جێگیرەکان کە یانەکە تا ئێستا 44.22 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە، تەنها بە پشتبەستن بە ئاستی وەرزشی.

ئەگەر بارسێلۆنا قۆناغی کۆمەڵەکان بە پلەی دووەم کۆتایی پێبهێنێت، ئەوا کۆی پاداشتەکان بۆ 88.045 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە، کە 53.845 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستی وەرزشی و 34.2 ملیۆن یۆرۆ لە پشکی بازاڕ و مافی پەخشکردن، لەگەڵ 11.76 ملیۆن یۆرۆ بە پشتبەستن بە ڕیزبەندی یانەکە لە دوایین یۆرۆ دە ساڵ.

یاری کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئەتالانتا گرنگییەکی دارایی زیاتری هەیە، بارسێلۆنا بۆ بردنەوە 2.1 ملیۆن یۆرۆ یان بۆ یەکسانبوون 0.7 ملیۆن یۆرۆ پاداشت وەردەگرێت .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.