پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان لە شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 23ی1ی2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان، لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفرو نمە باران لەسەر ئەم ناوچە سنوورییانە، پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.