چەند پارێزگایەكی عێراق رۆژی یەكشەممەی داهاتوویان كردۆتە پشوو، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام كازم (مووسای كوڕی جەعفەر) ئیمامی حەوتەمی مەزهەبی شیعەكان.
ئەو پارێزگایانەی بەفەرمی رۆژی یەكشەممەی داهاتوویان كردۆتە پشوو بریتین لە (بەغدا، دیالە، زیقاڕ، واسیت، میسان و موسەننا).
ساڵانە لە ساڵوڕۆژی شەهیدبوونی ئیمام مووسای كازم ئیمامی حەوتەمی مەزهەبی شیعەكان، ملیۆنان كەس بە پێ سەردانی شاری كازمییەی بەغدا و مەرقەدی ئیمامی مووسا دەكەن.
بە مەبەستی بەشداریكردنی هاووڵاتییان لە مەڕاسیمەكە، ساڵانە لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق دەكرێتە پشوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.