Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 01:40

به‌حره‌ین ئاماده‌یی خۆیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپاتكرده‌وه‌

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندێکی بەحرەین کۆبووەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین کە لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە ، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی و عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و شێخ سەلمان ئەحمەد ئال خەلیفە سەرۆکی دیوانی جێنشینی بەحرەین پێکهاتبوو.

شاندەکە سڵاو و ڕێزی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین و هەروەها جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی شانشینی بەحرەینی کرد، بەتایبەتی شا حەمەد و خواستی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.