وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە لەم دۆخەی ئێستادا، بۆ سووریا گەشت نەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن، دەسەڵاتی نوێی سووریا سەردانی ھاووڵاتییانی ئێرانی بۆ سووریا قەدەغەی کردووە، گوتی: ھێشتا لەو دەنگۆیانە دڵنیانیین.
هەروەها ئیسماعیل بەقائی داواشی لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە لەم دۆخەی ئێستادا، بۆ سووریا گەشت نەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.