Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:38

باندێك دەستگیركران كە زیاتر لە 11 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر باندێكی بازرگانیكردنی بە ماددەی هۆشبەری دەستگیر كرد كە بڕی زیاتر لە 11 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێ بووە.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی چاودێر و بەدواداچوونی هێزەکانمان لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، سێ تۆمەتبارمان بە ناوەکانی (هـ، د، أ) و (م، م، ش) و (ک، م، ف) دەستگیر کرد.

راشیگەیاند: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكان، دەستیش گیرا بەسەر بڕی (11 کیلۆ و 400 گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی (کریستال) و (هیرۆین) و (تلیاک)، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر سێ چەکی بێ مۆڵەت و چەند کەلوپەلێکی پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەر.

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانی كرد کە هەمیشە هاوکاریانن لە پێدانی زانیارییەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.