Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:37

ڤلادیمیر پووتین: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ بۆ رێگریكردن لە جەنگی جیهانی سێیەم

کوردستان TV
100%

سەرۆكی رووسیا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ دەستپێكردنی راستەوخۆی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی نوێی ئەمەریكا سەبارەت بە جەنگی ئۆكڕاینا.

ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی رووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمەریكا كرد.

پووتین رایگەیاند: ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریكا سەبارەت بە جەنگی ئۆكڕاینا.

راشیگەیاند: پێشوازی لە دەستپێشخەری دۆناڵد ترەمپ دەكەین بۆ رێگریكردن لە روودانی جەنگی جیهانی سێیەم.

دۆناڵد ترەمپ لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو رایگەیاندبوو كە پووتین ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دیدار و كۆبوونەوە. ئاماژەی بەوەشدابوو كە ئەوانیش ئامادەن بۆ ئەو كۆبوونەوەیە چاوەڕوانكراوە.

جەختیشی كردبووەوە كە پێویستە بەزووترین كات جەنگ و خوێنڕشتن لە ئۆكڕاینا كۆتایی پێ بێت.

دۆناڵد ترەمپ كات و وادەی ئەنجامدانی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی لەگەڵ پووتین ئاشكرا نەكردبوو، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو كۆبوونەوەیە ئەگەر بكرێت دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دەبێت.

پێشتریش دیمیتری پیسكۆف گوتەبێژی كرملین رایگەیاندبوو كە پووتین پێشوازی لە ئەنجامدانی هەر پەیوەندییەك لەگەڵ ترەمپ دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دەكەن.

لای خۆشییەوە فۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكڕاینا پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو كە ترەمپ دەتوانێت رۆلی یەكلاكەرەوە ببینێت لە راگرتنی جەنگ كە ماوەی زیاتر لە 35 مانگە بەردەوامە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.