پرۆژەیەكی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری لە كەرتی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاووڵاتییان بە گوژمەی مليارێك و 753 مليۆن دينار جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەی تۆڕی ئاوی قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕۆژى یەكشەممە 19ى كانوونى دووهمى 2025كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئێستاش کاری هەڵکەندن بۆ پرۆژەكە دەستیپێكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.