Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 07:15

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵلا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ گەیشتنی لەلایەن شا عەبدوڵلای دووەم شای شانشینی ئوردنەوە پێشوازی لێ کرا.

لە کۆبوونەووکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرا.

شا عەبدوڵڵای دووەم سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی دەربڕی، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بوارەکاندا کرد.

سەرۆکی حکوومەت هەوڵەکانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە ڕێبەرایەتيی شا عەبدوڵڵای دووەم بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز نرخاند.

سەبارەت بە بارودۆخی سووریاش، دووپات کرایەوە کە ئاسایش و سەقامگیريی سووریا بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە، هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.