Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:10

ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس لە غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

100%


ئەمڕۆ یەکشەممە19ی1ی2025، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی 15ی کانوونی دووهەم، ئەمریکا، قەتەر و میسر ڕایانگەیاندبوو کە ئیسرائیل و حەماس لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

دوێنێ شەممە سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 19ی ئەم مانگە، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

هه‌ر لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە غەززە چووە واری جێبەجێکردنەوە، لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس، ناوی سێ بەدیلگیراوی ئیسرائیلییان بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئازاد بکرێن.

گوتەبێژی لیواکانی عیزەددین قەسام، ئەبو عوبەیدە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: لەچوارچێوەی ڕێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان، عیزەددین قەسام بڕیاریداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە سێ بەدیلگیراوی زایۆنی بەناوەکانی ڕۆمی جۆنین (24 ساڵ)، ئیمیلی داماری (28 ساڵ) و دۆرۆن شتانبار خەیر (31 ساڵ)، ئازاد بکات.

ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا کە 42 ڕۆژ دەخایەنێت، حەماس 33 دیلی ئیسرائیلی ئازاد دەکات و لە بەرامبەردا ژمارەیەک لە دیلە فەڵەستینییەکان ئازاد دەکرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.