Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:18

نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين، ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد

نێچيرڤان بارزانی سوپاسى كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين ده‌كات
100%


به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/1/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، پێشوازيى له‌ نه‌زمى حزوورى، كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاسى  حزوورى-ی كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڵه‌ستين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ حزوورى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى فه‌ڵه‌ستينى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.