Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:02

ئەمریکا: بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکان بۆ ناردنەوەی ئەندامانی داعش لە سووریا بۆ وڵاتەکانیان

100%

فەرماندی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، جەنەراڵ مایکڵ ئێریک کوریلا ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام کاردەکەن بۆ دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لە بارەی ئەو ئەندامانی داعش کە لە کەمپەکانی سووریا دەستبەسەرکراون بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان.

سێنتکۆم لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کوریلا سەردانی سەربازانی ئەمریکای لە سووریا کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کوریلا سەردانی سووریای کردووە و،  لەگەڵ نوێنەرانی هەسەده‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و ، لە کۆبوونەوەکاندا باسی لە کارەکانی بەرگرتن لە سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوە و زیندووبوونەوەی داعش لە ناوچەکە و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی پەرەسەندووی سووریا کردووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کوریلا سەردانی کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای کردووە کە زیاتر لە 40 هەزار کەسی تێدان، ئەوانەی ئاوارەبوون و بانگەشەی ئەوە دەکرێن پەیوەندیان بە داعشەوە هەیە. لەوێ زیاتر لە نۆ هەزار بەندکراوی داعش کە هاووڵاتی 50 وڵاتی جیاواز هەن کە لە ناوەندەکانی بەندکردندان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.