له يادى بیست و شه‌ش ساڵه‌ى دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانيى (کوردستان تیڤی)دا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانى ئەم دامەزراوە پێشه‌نگه ده‌كه‌م کە بەشێکی سەرەکيی ڕووخساری ڕاگەیاندنی کوردستانه. هەوڵ و ماندووبوونى دڵسۆزانەيان له كار و خزمه‌تدا به‌رز ده‌نرخێنم، هیوای به‌ره‌وپێشچوونى زياتر و بەردەواميی داهێنانيان بۆ دەخوازم.
دامه‌زران و دەستپێکردنی (کوردستان تیڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سه‌ختدا، هەنگاوێکی ئازایانە بوو کە بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستانی‌دا دانا. كوردستان تيڤى، سەلماندى کە ڕاگەیاندن دەتوانێت دەنگێکى دلێر بێت بۆ گوزارشتکردن لە خواست و ئاواتەکانی گەلى كوردستان و ئامرازێک بێت بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرزکردنەوەی کو‌لتوور و هونەر و زمان.
پیرۆز بێت ساڵيادى دامه‌زراندنى كوردستان تيڤى. چاومان له بینینی زیاتری پێشکەوتن و پێشەنگييانه. هیوای سەرکەوتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
2025/1/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.