بەرێزان دەزگای سەتەلایتی کوردستان
ئەمڕۆ 26ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر تەمەنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی وەک پێشەنگ لەکاری میدیایی و ڕاگەیاندن .
یەکەم کەناڵی دایک بوو کەدەستی کرد بە پەخشی ئاسمانی ، بەوپەری دڵسۆزییەوە کارتان کرد بۆ سەرخستنی پەیامی پارتی دیمکراتی کوردستان . لەقۆناغێکی سەختدا داکۆکیتان کرد لەئاشتی و تەبایی وپێکەوەژیان .
ڕەوتی ڕاستەقینەیی کاری میدیایتان پاراست و مینبەرێک بوون بۆ راستی و حەق بێژی و پاراستنی کەلتووری کوردەواری ، پردی پەیوەندی تاراوگە و کوردستان بوون .
بەم بۆنەیەوە ھیواخوازم ئەم دەزگاییە بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە ببێنیت و لەپێشەنگ بێت .26 ساڵەی دامەزاندنی تەلەفزیۆنی کوردستان لە دەستەی بەرێوەبەرایەتی و میدیاکارو کارمەندان و بێنەرانی پیرۆز دەکەم .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.