ناوەندی رۆشنبیری و هزری داستانی خواكوڕك پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كوردستان تیڤی كرد بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە.
ناوەندی رۆشنبیری و هزری داستانی خواكوڕك لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "كوردستان تیڤی هەر لە سەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی كردووە".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕۆشنبیری و هزری داستانی خواکوڕک بۆ كوردستان تیڤی:-
بەناوی خودای گەورە
بە بۆنەی 26 ساڵەی پەخشی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی ماندوونەنستان دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لەو ئەركە پیرۆزەتان كە خزمەتكردنە بە مێژوو و فەرهەنگ و كۆمەڵگەی كوردستان.
جێگەی خۆشحاڵییە كوردستان تیڤی هەر لە سەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی كردووە و بووە پردێكی پەیوەندیی لەنێوان خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە.
هەروەها پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز Mahdi Dawd و Zrian Hasan دەکەین وەک پەیامنێر و کامێرامانی کوردستان تیڤی لە شارۆچكەی سیدەکان زۆر بە دڵسۆزی کاریان کردووە و هەمیشە کاروچالاکییەکانی ناوەندەکەمانیان ڕووماڵ کردووە، بوونەتە سەکۆیەک بۆ هەموومان بۆ گواستنەوەی کار و چالاکیەکانمان.
ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ تەواوی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان هەیە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆدەخوازین.
ناوەندی رۆشنبیری و هزری داستانی خواكوڕك
17ى 1ى 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.