بەرپرسی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 26ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی كرد.
دکتۆر کەمال کەرکووکی بەرپرسی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند: كوردستان تیڤی هەمیشە پردی متمانە بووە لەنێوان خەڵک و دەسەڵات، وەکو کەناڵی دایک پێگەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی ڕاگەیاندنی بەتوانا و پڕ ئەزموون.
دەقی پەیامەكەی دکتۆر کەمال کەرکووکی بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی:-
لە (26)مین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری گشتی و بەڕێزانی بۆردی بەڕێوەبردن و کادیر و میدیاکارانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین.
کوردستان تیڤی وەکو یەکەم کەناڵی ئاسمانیی پێشەنگی کوردستان بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە توانیویەتی پەیامی کولتووری و شارستانیی کوردستان بە جیهان بگەیەنێت.
ئەم دەزگایە هەمیشە پردی متمانە بووە لەنێوان خەڵک و دەسەڵات و، وەکو کەناڵی دایک پێگەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی ڕاگەیاندنی بەتوانا و پڕ ئەزموون.
کوردستان تیڤی توانیویەتی ببێتە مینبەری تێکۆشەرانی کورد و بەشێکی گرینگ لە ئەرشیفی ڕاستەقینەی سیمبول و سەرکردە سەربەرزەکانی کورد و وکوردستان و گشت هاووڵاتییان و چین و توێژەکانی کوردستان، لە گەیاندنی ڕاستییەکان و ئێش و ئازارەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی ناوچەکە و خەڵک و پەیامی هاونیشتمانییانی گەلەکەماندا پێشەنگ بووە.
ئومێدی بەردەوامییان بۆ دەخوازین لە گەیاندنی دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و، دووبارە بە گەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هەردەم سەکەوتوو بن.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
17ى 1ى 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.