Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:12

لە هەولێر... دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتى زانستی نەشتەرگەری بەڕێوەچوو

100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025.1.16، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە بەشداری بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتى نەشتەرگەری لە شاری هەولێر دەستیپێکرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەر لە کوردستان رێکخراوە.

ئەم کۆنفراسە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆنفراسێکى نێودەوڵەتییە و ژمارەیەکى زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەری لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق، وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی و وڵاتانى دیکە بەشدارن و تێیدا چەندین بابەتی نوێی زانستی لە بارەی چۆنیەتی نەشتەرگەرییە گشتییەکان پێشکەش دەکرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.