وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی نوێ لە سووریا، داوای لە ئەمریکا کرد لە پێناو سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیی وڵاتەکەدا تەواوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵگرێت.
بەپێی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی سووریا (SANA)، وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی نوێی وڵاتەکە، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی سوککردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سووریا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سزاکان لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ڕەوایەتی لەدەستداوە و ئیدی کاریگەری نەرێنیی دەکەنە سەر گەلی سووریا.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز کراوە کە لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی و خۆشگوزەرانییدا لە سووریا، تەواوی سزاکان هەڵبگیرێن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە دەستەبەری لێخۆشبوونی شەش مانگی کراوە کە ڕێگە دەدات بە جموجووڵی هەندێک وزە و گواستنەوەی پارە (حەواڵە) بە ئامانجی ئاسانکردنی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.