Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:26

سبەی هاوكارییەكانی مانگی 12ی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

سبەی چوارشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداون، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە 8ی کانوونی دووەم 2025 هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 12ی ساڵی 2024 دابەش دەکرێت.

راشیگەیاند: ئێستا 37 هەزار و 730 پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من) هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن کە ئەمەش قۆناغێکی گرینگە کە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتووە لە پرۆژەی هەژماری مندا.

ئاماژەی بەوەش دا كە بەشێکی دیكەی پێشمەرگە لە رێگای سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەكە وەردەگرن.

جەختیشی كردەوە كە لە کاتێکی نزیکی ئایندەدا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سیستەمکردنی پرۆژەی هەژماری من کۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.