سەرۆکایەتيی دەستەی سەرپەرشتیاريی دادی، یەکێكه لە سەرۆکایەتییەکانی وەزارەتی دادی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، کە بەپێی یاسای سەرپەرشتیاريی دادی، ژمارە (124)ی ساڵی 1979کار دەکات، لە پارێزگهکانی سلێمانی و دهۆک دوو فەرمانگەی سەرەکی بە ناوەکانی فەرمانگەی سەرپەرشتیاريی داديی سلێمانی و فەرمانگەی سەرپەرشتیاريی دادیی دهۆک ههيه.
ئەرکی لیژنەکانی سەرپەرشتیاری دادی، بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیە، كه بەدواداچوون بۆ کاری فەرمانبەرانی دەزگه دادییەکان دهكهن، تا بزاندرێت چەنده خێرا و کارامەن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی سەرشانیان، ههروهها ئاگهداربوون لەو گرفتانەی دێنە ڕێی دەزگا دادییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، هەڵسەنگاندنیش دەکەن لە رێگەی بەدوادچوون بۆ چۆنيهتيی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری وەزارەتی داد، لە کاتی پێویستیشدا لێکۆڵینەوە لەو کێشە و سەرپێچیيانە دەکەن کە دۆسیەکانیان لەلایەن وەزیری داد یان لە لایەن سەرۆکی سەرپەرشتیاری دادییەوە بۆیان بەرزدەکرێتەوە.
کۆی گشتيی سەردانەکانی سەرۆکی دەستە و سەرپەرشتیارانی دادی لە ساڵی 2024دا، 252 سەردان بووە، کە بەم جۆرە بووە:
سەرپەرشتیارانی دادی لە هەولێر 78 سەردان، لە سلێمانی 102 سەردان و لە دهۆکيش 72 سەردانیان بۆ فەرمانگەکانی وەزارەتی داد ئەنجام داوە.
ههر لهو ماوهيهدا لە پارێزگهکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بە ئیدارە سەربەخۆکانیشیانهوه، سەرپەرشتیارانی دادی، لێکۆڵینەوەیان لە 41 کێشەدا کردووە، کە 20 كهيسيان یەکلایی کراونەتەوە و21 كهيسيش هێشتا لەبەردەستن و لێکۆڵینەوەيان لێ دهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.