Erbil 15°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 13:08

شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە 13 ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە

کوردستان TV
100%


شەپۆلێکی سارد و سەرما ویلایەتەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و بە هۆی ئەو سەهۆڵبەندانە چەند ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویان داوە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەو شەپۆلە سارد و سەرمایەی کە لە کۆتایی هەفتەدا بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی وڵاتەکە گرتووەتەوە کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبوو و شەپۆلە سەرماکە هاوکات بوو لەگەڵ بارینی بەفر.

سەرما و سۆڵە هەریەکە لە ویلایەتەکانی کانساس، میسوری، کێنتاکی، وێرجینیا و واشنتۆن دی سی و چەند ویلایەتێکی دیکەی گرتووەتەوە.

سەهۆڵبەندان و بەستنی ڕێگەوبانەکان، بووەتە هۆی چەند ڕووداوێکی هاتوچۆ و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 31 کەسیش بریندارن.

لە واشنتۆن دی سی ئەستووری بەفر گەیشتووەتە 40 سانتی مەتر و بە هۆیەوە قوتابخانەکانی ویلایەتەکە پشوو دران.

دۆخی نالەباری کەشوهەوا هەروەها بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هەزار و 400 گەشتی ئاسمانی و دواخستنی 750 گەشتی دیکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.