Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 10:10

جەستن ترودۆ دەستی لەكار كێشایەوە

کوردستان TV
100%

جەستن ترودۆ بەفەرمی دەستبەرداری هەردوو پۆستی سەرۆك وەزیرانی كەندا و سەرۆكی پارتی لیبڕالی دەسەڵاتدار بوو.

جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەندا ئەمشەو دووشەممە رایگەیاند: دەستم لە هەردوو پۆستی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پارتی لیبڕال كشاندەوە.

راشیگەیاند: لە كۆتاییدا بڕیارم دا واز لە ركابەرییەكانی ناوخۆ بهێنم و بەرژەوەندیی گشتیی كەنەدا هەڵبژێرم.

هەروەها رایگەیاند: وەك كاربەڕێكەر لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بەردەوام دەبم، تاوەكو كەسێكی دیكە بۆ پۆستەكە دیاری دەكەن.

جەستن ترودۆ ئاماژەی بەوەش دا كە دڵنیاییە پارتی لیبڕالی دەسەڵاتدار كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەڵدەبژێرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.