وەزارەتی پلاندانانی عێراق وادەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی پڕۆسەی سەرژمێريی گشتیی دانیشتووانی بڵاو كردەوە.
عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئێستا لە قۆناغی پۆڵینكردن و جیاكردنەوەی زانیارییەكانی پڕۆسەی سەرژمێريی گشتیی دانیشتوانین كە قۆناغێكی گرینگ و هەستیارە و كاری زۆری دەوێت.
راشیگەیاند: بۆ مانگی شوبات (مانگی دوو)ی داهاتوو سەرجەم كارەكانی پڕۆسەی سەرژمێريی گشتیی دانیشتووان كۆتایی دێت و ئەنجامە كۆتاییەكان ئامادە دەبێت بۆ راگەیاندن.
هەروەها رایگەیاند: بە تەواوبوونی كارەكانی سەرژمێريی گشتی، عێراق پێ دەنێتە نێو قۆناغێكی نوێ لە بوارەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتیدا.
لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو پڕۆسەی سەرژمێريی گشتی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بە سێ قۆناغی جیاواز بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەم سەرژمێرییەش دوو رۆژ لە سەرتاسەری عێراق قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.