( 105 ) دووکان له بازاڕی قهیسهری ههولێر کارى نۆژەنکردنەوەیان بە کۆتا هات و خاوەنەکانیان دەگەڕێنەوە ناو دووکانەکانیان.
دواى ئەوەى شەوی 5-5-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە بەهۆیەوە ( 227 ) دووکان و ( 7 ) کۆگا سووتان، لە سەر بڕیار و ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی (پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پاریزگای هەولێر، دەست بە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کرا، لە ئێستادا ( 105 ) دووکان لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کارى نۆژەنکردنەوەیان بە کۆتا هات و خاوەنەکانیان دەگەڕێنەوە ناو دووکانەکانیان.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهش داوه، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەى دوکانەکانى تر و بازاڕەکەش لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە نزیکترین کاتدا بازاڕەکە بەتەواوەتى بە ڕووی هاوڵاتییان دەکرێتەوە و دوکاندار و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان دەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.