سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە عێراق، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند کە پێویستە لە عێراق چەک تەنھا لە دەستی سوپا و ھێزە ئەمنییەکاندا بێت و ئاماژەی بەوەشدا کە نابێت، چەکی بێ مۆڵەت و گرووپی چەکداری نایاسایی لە عێراق بوونیان ھەبێت.
موقتەدا سەدر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بەبۆنەی 104ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: ئومێد دەکەم لە ساڵیادی 104 ھەمین دامەزراندنی سوپای عێراق، سەرجەم فەرماندە و ئەندامانی سوپا لەسەر بەڵێنەکانیان بۆ خۆشەویستی و پاراستنی نیشتمان بەردەوام بن، چونکە نیشتمانی شایانی ئەوەیە قوربانی بۆ بدەیت.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە پێویستە لە عێراق، چەک تەنھا لە دەستی سوپا و ھێزە ئەمنییەکاندا بێت و ڕایگەیاندووە: نەخێر، ھەزار جار نەخێر بۆ چەکی بێ مۆڵەت و گرووپە نایاساییەکان لە عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.