Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 10:01

هەولێر...500 ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان كرا

کوردستان TV
100%


"( 500 ) ڕێگەپێدانى دیکە ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا و تائێستاش ( 9 هەزار ) هاووڵاتی سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوى سندووقى و حەرەمى گوند "
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، لە چوارچێوەى پڕۆسەى ڕادەستکردنى ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی، لەڕێورەسمێکدا لە دیوانى پارێزگا، ( 500 ) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.
پارێزگارى هەولێر لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرجەم قائیمقامیەتى و شارەوانى و فەرمانگەکانى دیکەى خزمەتگوزاریى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى پارێزگا بۆ ڕاییکردنى دۆسیەکانى خاوەن زەوییە سندووقیەکان و ئەنجامدانى کارەکان، ئاماژەى بەوەدا کە بابەتى زەوى سندووقى بەشێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستى پێکراوە و ڕایگەیاند: " بۆیە بە بەناوى خۆمان و بەناوى ئێوەوە سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێدى دەکەین ئێوەش لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانتان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆتان".
جێگەى باسە، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانى هەژار و کەم دەرامەت و لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و تاوەکو ئێستاش ( 9 هەزار ) هاووڵاتیی لەو بڕیارە سوودمەندبوونە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى و لە نێو حەرمى گوند، هێشتاش پڕۆسەکە بەردەوامە و بەشیکى زۆر مامەڵەى دیکەش ماوە لەلای لیژنەى پارێزگا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.