Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 17:26

لە ساڵی 2024 سێ هەزار و 300 سەرپێچیی بازرگانی تۆمار کراون و سزا دراون

کوردستان TV
100%


نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی به‌ پێگه‌ی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 10 بەشەئارد بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە و لە ئێستاشدا بەشی دەیەم بەردەوامە لە دابەشکردن.

دەشڵێت: لەو ساڵدا 51 هەزار سەردان کراوە بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕێگەپێدراون، زیاتر لە 3 هەزار و 300 سەرپێچی هەبووە لەو سەردانانە کە چاودێریی بازرگانی تۆماری کردوون، زیاتر لە 490 ملیۆن دینار سزای داراییی جۆراوجۆر دراون، بە هۆی ئەوەی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی چاودێریی بازرگانی. هاوکات زیاتر لە 630 تەن خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.

لەبارەی قەبارەی هەناردەکردنیشەوە ئاماژەی بەوەش داوه‌: زیاتر لە 180 مۆڵەتی هەناردە هەبووە ئەو مۆڵەتانەش بریتین لە کانزای لە کارکەوتوو ئەو ئامێرانەی کە گەڕاونەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات و هەنگوین و پەتاتە و کەرەستە کشتوکاڵییەکان.

لەبارەی ئاسانکاریی مۆڵەتپێدانیشەوە راشیگه‌یاندووه‌: لە ئێستادا نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی دەبەینە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و پەروێزخان و باشماخ؛ لەوێ ئەو نووسینگانە ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی دەبینن بۆ پێدانی مۆڵەتی بازرگانی بە بازرگانەکان، بەوەش لەوێ هەموو ڕێکارەکانیان بۆ تەواو دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕۆتین و کاتیان بۆ کەم بکرێتەوە و بتوانن ئیش و کارەکانی خۆیان ئاسانتر بەڕێوە ببەن.

 


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.