کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یه‌ندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی1ی2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 7ی1ی2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.