Erbil 16°C چوارشەممە 05 شوبات 18:51

تەندروستیی جیھانیی: یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆییمان لە ساڵی 2025دا ڕەوانەی سووریا کرد

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی ڕایگەیاند کە یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆییان لە ساڵی 2025دا، ڕەوانەی سووریا کردووە.

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: فڕۆکەیەک کە 32 ھەزار و 500 تۆن پێداوێستی تەندروستی بە بەھای 600 ھەزار دۆلار ھەڵگرتووە لە ساڵی 2025دا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق نیشتووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوە یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆییە کە لە ساڵی 2025دا، گەیشتووەتە سووریا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە 300 ھەزار کەسی ئاسایی و نۆ ھەزار و 300 ڕاوێژکاری پزیشکی لە سووریا، لە پێدوایستییە تەندروستییەکان، سوودمەندەبن.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ساڵی 2024دا، لە ڕێگای فڕۆکەوە، 47 کاورانی یارمەتی تەندروستییان ڕەوانەی سووریا کردبوو.

پێشتر گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، مارگارێت ھاریس ڕایگەیاندبوو کە لەئێستادا، 15 ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە چاودێری تەندروستیی ھەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.