Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:58

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز دكتۆر ئیبراهیم مه‌لا ئه‌حمه‌د سه‌نگه‌سه‌ری
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز دكتۆر ئیبراهیم مه‌لا ئه‌حمه‌د سه‌نگه‌سه‌ری،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ( ئه‌حمه‌د سه‌نگه‌سه‌ری ) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و دۆستانی باوكی خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵنه‌وایی به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
4ـی کانوونی دووەمی 2025
…………………………..
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز لیوا سلێمان خه‌یلانی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز لیوا سلێمان خه‌یلانی،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( ئه‌سمه‌ر عه‌وڵا خه‌یلانی ) دایكی سێ شه‌هید و به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌کەتان ببه‌خشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
4ـی کانوونی دووەمی 2025
…………………………..
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز حاجی عه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناوه‌نده‌یی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز حاجی عه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناوه‌نده‌یی،
به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( زین مسته‌فا نه‌بی ) هاوژینی شه‌هید ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قه‌سیم ناوه‌نده‌یی ) و دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
4ـی کانوونی دووەمی 2025
…………………………..
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز یونس حه‌مه‌دئه‌مین برایم عیسا
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌رێز یونس حه‌مه‌دئه‌مین برایم عیسا،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول ( حاجی حه‌مه‌دئه‌مین برایم عیسا ره‌شكه‌لی ) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، دڵنه‌وایی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌کەتان ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
4ـی کانوونی دووەمی 2025

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.