Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:45

ئەمریکا و بەریتانیا سێ ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر شاری سەعدەی یه‌مه‌ن

کوردستان TV
100%


حووسییەکان ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، سێ ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر شاری سەعدە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامداوە.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا سێ ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ڕۆژئاوای شاری سەعدە.

کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی هێرشەکە بڵاو نەکردووەتەوە و لە لایەنی ئەمریکا و بەریتانیاشەوە، ھیچ ڕاگەیاندراوێک لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

شاری سەعدە لە نزیک سنووری سعوودیە بە یەکێک لە پێگە گرنگەکانی حووسییەکان دەژمێردرێت لەو وڵاتە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.