له 5 كانوونى دووه‌م 1926 له ڕۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ، هه‌رسێ حكوومه‌تى ئینگلیز و توركیا و عێراق ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد و تیایدا توركیا دانى به‌وه‌دانا كه ویلایه‌تى موسڵ به‌شێكه له عێراق ـ ویلایه‌تى موسڵ ناوى ئه‌و پانتاییه جوگرافییه بوو كه هه‌رسێ شاره‌كه‌ى كوردستانى عێراق سلێمانى و هه‌ولێر و كه‌ركووك و هه‌موو شار و قه‌زا كوردییه‌كانى موسڵ و دیاله‌ى ده‌گرته‌وه.
له پاش جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیدا ئینگلیزه‌كان گفتیان به كورددا، له ویلایه‌تى موسڵدا ده‌وڵه‌تێكى كوردى دابمه‌زرێنن به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ى كورد بووه قوربانى به‌رژه‌وه‌ندیى و ستراتیژى وڵاتانى هاوپه‌یمان و نه‌خشه و سیناریۆ تازه‌كانى ئه‌وكاتى خۆر هه‌ڵاتى ناوه‌راست.
شیاوى باسه دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه حمه‌د پسپۆرى مێژوو پێى وایه له‌یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى كێشه‌ى ویلایه‌تى موسڵدا هه‌ڵوێستى كورد سه‌نگ و كاریگه‌رى خۆى هه‌بوو هه‌رهه‌ڵوێستى كورد بوو، نه‌یهێلا ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان بخرێته‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى توركیا‌و عێراقى نوێ، به‌و جۆره‌ى به‌ریتانیا ده‌یویست بێته بوونه‌وه،پاش ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراقیش له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى تازه دامه‌زراوى عێراقدا هیچ مافێكى بۆكورد نه‌سه‌لماند،كورد له به‌رانبه‌ردا شۆڕشێكى درێژخایه‌نى ده‌ست پێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.