له ژێر شه‌قامی بازنه‌یی رۆژئاوای پارێزگای جیزەی میسر، گه‌نجێك خۆی به هه‌ڵواسراوی كوشت و بووە هۆی ترس و تۆقاندن لەنێو خەڵکدا.
لە کاتێکدا داواکاری گشتیی میسر، رۆژی شەممە مۆڵەتی ناشتنی تەرمی گەنجەکەی دا و بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانی راسپارد کە بەخێرایی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە ئەنجام بدات.
کارەساتەکە کاتێک دەستی پێ‌کرد کە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی فریاگوزاری لە جیزە راپۆرتێکی خەڵکیان پێگەیشت کە تێیدا هاتووە، تەرمی گەنجێک لە ژێر شەقامی بازنەیی دۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ لێکۆڵەرەوەکان بگوازرێنەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە.
جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی میسر کار بۆ دابینکردنی پاڵپشتی بۆ نه‌خۆشانی ده‌روونی له رێگه‌ی زیاتر له لایه‌نێک و هێڵێکی گەرم ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سانه‌ی کێشه‌ی ده‌روونیان هه‌یه یان هه‌وڵی خۆ كوشتن ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.