سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا مۆرگان ئۆرتیگاس، وهك نێردراوی تایبەتی خۆی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشانکرد.
دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی ڕۆژی هەینی 4ی کانوونی دووەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث نووسیویەتی: " خانمی ئۆرتیگاس لە سێ ساڵی یەکەمدا شەڕی لەگەڵ کردم، بەڵام هیوادارم وانەکەی فێر بووبێت."
مۆرگان ئۆرتیگاس بۆ ماوەی دوو ساڵ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە لە ئیدارەی پێشووی دۆناڵد ترەمپ، ههروهها ئەفسەری یەدەگی هێزی دەریایی ئەمەریکایە و پێشتر وەک شیکەرەوەی هەواڵگری لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کاری کردووە بە تایبەتی بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.