Erbil 6°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 20:14

ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌

کوردستان TV
100%

ماوەی چەند ڕۆژێکە هەڵمەتی پشکنین لە حومسی ناوەڕاستی سوریا بەردەوامە بۆ گەڕان بەدوای تاوانبارانی جەنگ و ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە تاوانەکان و ئەوانەی بە پاشماوەی ڕژێمی پێشوو ناودەبرێن، كه‌ رەتیان کردۆته‌وه‌ چەکەکانیان رادەست بکەن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان رایگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی پاشماوەکانی رژێمی پێشووی سوریا لە حومس و دەوروبەری و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا گرتووە لە گەڕەکی زەهرا.

كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ الحه‌ده‌س بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هێزه‌كانی ته‌حریر شام، 150 كه‌س له‌ چه‌كداره‌ پاشماوه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ستگیری كردوون. 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی رژێمی ئه‌سه‌د، له‌ هه‌ندێك شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كان، چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ و خۆیان رێكده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا سووریا بوه‌ستنه‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.