سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌تیكرده‌وه كه ده‌ست له‌كاروباری سوریا وه‌رناده‌ن و بریاردان بۆ چاره‌نووسی ئه‌و وڵاته‌یان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه حکومەتەکەی هەر لە سەرەتای ڕووداوەکانی سوریا، سور بووه لەسەر ئەوەی لەگەڵ هیچ لایەنێک یان گروپێک یەکنەگرێت و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی سوریا بۆ سوریاییەکان بەجێبهێڵێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی، توانیویانه لە چەند مانگی ڕابردوودا وڵاتەکەی دوورخستووەتەوە لەوەی ببێتە مەیدانی جەنگ.
ئاماژەی بەوەشکرد " کەسانێک هەن هەوڵیانداوە گۆڕانکاری سوریا ببەستنەوە بە گۆڕینی سیستمی سیاسی لەعیراقدا.
سودانی چەند مانگێک لەمەوبەر چەند نامەیەکی بۆ ژمارەیەک لایەنی چەکدار ناردبوو کە بە بەشێک لە "تەوەری بەرگری" دادەنرێن و داوای لێکردن کە گرژی نەکەن و وڵاتەکە ڕانەکێشن بۆ شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بۆ پشتیوانی لە غەززە و پشتیوانی لە حیزبوڵڵا لە لوبنان.
لەكاتی، رووخانی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوو و وەرگرتنی کاروباری سوریا لەلایەن ئیدارەیەکی نوێوە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەلشەرع، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پەرۆشی خۆی نیشاندا بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.